پرۆژەکە بە کورتی
پرۆگرام
ئیرەسمۆس پلەس، KA2 – بنیاتنانی تواناکان لە بواری خوێندنی باڵا – تەوەرەی ٢
وڵاتانی بەشداربوو
ئیتاڵیا، ئیسپانیا، هەرێمی کوردستانی عێراق، یەمەن
ماوەی پرۆژە
٢ی شوباتی ٢٠٢٦ – ١ی شوباتی ٢٠٢٩
رێکخەری پرۆژە
UNIMED – یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست
بۆچی MOVE؟
زۆرێک لە دەرچووان لە عێراق و یەمەن ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە لە دۆزینەوەی کاردا، چونکە هەمیشە کارامەیییەکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا ناگونجێت، بەتایبەتی لە کەرتی تایبەت و لە بواری ئەندازیاری کشتوکاڵی و زانستی ژینگە.
پڕۆژەی MOVE چارەسەری ئەم کەلێنە دەکات لە ڕێگەی پشگیریکردنی هاوکاری بەهێزتر لە نێوان زانکۆکان، خاوەنکارەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، دەسەڵاتە گشتییەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکاندا.
ئامانجەکان
پڕۆژەی MOVE ئامانجیەتی بۆ:
- شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار؛
- گونجاندنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕدا؛
- بەهێزکردنی تواناکانی ستاف و کارامەیی خوێندکاران؛
- بەرەوپێشبردنی کارسازی و داهێنان؛
- پشتیوانیکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و ژینگە دۆستی لە ڕێگەی پەرەپێدانی سیاسەت و پەروەردە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.
ڕێبازی ئێمە
پڕۆژەی MOVE ڕێبازێکی بەشداریکردن و فرە-لایەن دەگرێتەبەر، کە زانکۆکان، خوێندکاران، کۆمپانیاکان، خاوەنکارەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و لایەنە ناوخۆییەکان لەخۆدەگرێت.
پڕۆژەکە لەسەر ئاستی دامەزراوەیی، نیشتمانی و نێودەوڵەتی کاردەکات بۆ بەهێزکردنی خوێندنی باڵا، باشترکردنی هەلی دامەزراندنی دەرچووان و گەشەپێدانی هاوکاری درێژخایەن لە نێوان ئەکادیمیا و کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستانی عێراق و یەمەن.