Skip to main content

MOVE

دەربارەی MOVE

MOVE پرۆژەیەکی ئێراسمۆس پڵەسە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکان لە خوێندنی باڵادا کە ئامانجی بەهێزکردنی توانای کارکردنی دەرچووانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق و یەمەنە لە بوارەکانی زانستە کشتوکاڵی و ژینگەییەکان. پرۆژەکە پشتیوانی زانکۆکان دەکات لە ڕێکخستنی پرۆگرامە ئەکادیمییەکان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاری کار، و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەرەپێدانی کار، و ئامادەکردنی خوێندکاران بەو شارەزاییانەی کە پێویستن بۆ پەرەپێدانی ژینگەی سەوز و دیجیتاڵی.بە بەستنەوەی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی، دەسەڵاتە گشتییەکان و هاوبەشە ئەورووپییەکان، MOVE بەشداری دەکات لە بنیاتنانی زانکۆیەکی کاریگەرتر، هەمەچەشن و ئاراستەکراو بۆ داهاتوو لە هەرێمی کوردستانی عێراق و یەمەن.

بواری سەرەکییەکانی کارکردن

توانای کارکردنی دەرچووان

ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ دەرفەتە پیشەییە بەرچاوەکان لە بازاری کارکردنیناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.

پەرەسەندنی پڕۆگرامەکانی خوێندن

پشتیوانیکردنی زانکۆکان لە نوێکردنەوەی پرۆگرامە ئەکادیمییەکان لەئەندازیاری کشتوکاڵ و توێژینەوە ژینگەییەکاندا.

شارەزاییە سەوز و دیجیتاڵییەکان

ئامادەکردنی خوێندکاران و فەرمانبەران بە توانا گواستنەوەییەکان بۆپەرەپێدانی بەردەوام و داھێنان.

ژینگەخوازی

پەرەپێدانی بیر و باوەری ژینگەخوازی لە ناو خوێندکاران و پشتیوانیکردن لەپەرەپێدانی بیرۆکە و دەستپێشخەرییە نوێیەکان.

پەرەپێدانی کار

بەهێزکردنی فەرمانبەری ناوەندەکانی پەرەپێدانی کار بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکاران و دەرچووان بۆ چوونە ناو بازاری کار.

هەماهەنگی زانکۆ و پیشەسازی

بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا وپێکهاتە ئابووری-کۆمەڵایەتییەکان.

هەواڵەکان

MOVE project kick-off meeting at University of Sulaimani, KRI

پێشخستنی هەلی بەدەستهێنانی کار و هێزی ئابووری و بەرپرسیارێتی ژینگەیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق (KRI) و زانکۆکانی یەمەن

لە ١٤ و ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦، زانکۆی سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق میوانداری وۆرکشۆپی دەستپێکی پرۆژەی MOVE – بەرزکردنەوەی توانایی بەدەستهێنانی کار…

زیاتر بخوێنەوە →

هەموو هەواڵەکان ببینە

کۆنسۆرتیۆمی پرۆژەکەمان